گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند سەرکردەیەکی دیکەش

میدیاى مەلا بەختیار: موچەى خانەنشینى کۆسرەت رەسوڵ بڕدرا

2021.09.07 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
میدیاى مەلا بەختیار: موچەى خانەنشینى کۆسرەت رەسوڵ بڕدرا

ناس کورد-

 

میدیاى سەر بە مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى بڵاویکردەوە، حکومەت موچەی خانەنشینی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکى ئەنجومەنەکەى بڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێگەى "چاودێر" سەر بە مەلا بەختیار ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، دوای راگرتن و بڕینی موچەی خانەنشینی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی لەوانە جەبار فەرمان و ملازم عومەر، حکومەت موچەی خانەنشینی کۆسرەت رەسول عەلیشی بڕیوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوە لە کاتێکدایە، کۆسرەت رەسوڵ ماوەی هەشت ساڵ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە.

 

تا ئێستا حکومەت و نوسینگەى کۆسرەت رەسوڵ هیچ رونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.