گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک بۆ دابەزینی نرخی بەنزین

2021.09.07 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ دابەزینی نرخی بەنزین

ناس کورد- 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پێشبینی ده‌که‌ن نرخی بەنزین له‌ڕۆژانی داهاتوودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، دەشڵێت، حکومەت خۆی دەتوانێت لە دوو ڕێگاوە نرخی بەنزین دابەزێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌وڵێکی جدی دراوه‌ ئێمه‌ خۆمان وه‌کو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و به‌نده‌ش وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قسه‌مان کرد بڕیار وابوو ئه‌و باج و ڕسوماته‌ی له‌سه‌ر سوته‌مه‌نیه‌ یان به‌ته‌واوه‌تی لاببرێت یان که‌مبکرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌کانی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بڕیاربوو ڕۆژانه‌ ملیۆنێک لیتر به‌نزین له‌ حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵه‌وه‌ بێته‌ هه‌رێمی کوردستان و دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆکاندا به‌داخه‌وه‌ تائێستا هیچ بڕێک له‌و سوته‌مه‌نیه‌ نه‌گه‌یشتووەته‌ هەرێم."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانی سوته‌مه‌نی یان پاڵاوگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ڕۆژانه‌ پێنج تانکه‌ر به‌نزین دێته‌ سلێمانی له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکانه‌وه‌ واته‌ ئه‌مه‌ ڕێگه‌یه‌کی فه‌رمی نییه‌ ده‌درێت به‌چه‌ند به‌نزینخانیه‌ک له‌ پارێزگای سلێمانی تاڕاده‌یه‌ک کآآاریگه‌ریه‌کی که‌می هه‌بووه‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی سوته‌مه‌نی."

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەشکردووە، " ئه‌رکی سه‌ره‌کی و ئه‌رکی یه‌که‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌ هه‌وڵی دابه‌زاندنی نرخی بەنزین بدات ئه‌وانیش له‌ دوو ڕێگه‌وه‌یه‌، ڕێگه‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه‌ یه‌کێک له‌ کۆمپانیاکان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ڕۆژانه‌ پێنج تانکه‌ر سوته‌مه‌نی ده‌نێرێته‌ سلێمانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆی پاڵپشتی سوته‌مه‌نی هه‌رێمی کوردستان بکات له‌ڕێگه‌ی پاڵاوگه‌کانه‌وه‌ ئه‌ویش به‌پێدانی نه‌وتی خاو به‌پاڵاوته‌گه‌کان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ کاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی به‌نزین و سوته‌مه‌نی له‌ هه‌رێمی کوردستان."

 

بە وتەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رۆژانی داهاتوودا نرخی بەنزین داببەزێت و ڕایگەیاندووە، " ئێمه‌ پێشبینی ده‌که‌ین نرخی بەنزین له‌ڕۆژانی داهاتوودا دابه‌زین به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت ئه‌وه‌ش کاریگه‌رییه‌که‌ی زیاتر په‌یوه‌سته‌ به‌ حکومه‌ته‌وه‌ هه‌م به‌ که‌مکردنه‌وه‌ یان لادانی باج و ڕسومات، وه‌ ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌ڵێنی داوه‌ بگاته‌ هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خۆشی بڕێک پاڵپشتی سوته‌مه‌نی بکات به‌دڵنیاییه‌وه‌ نرخی سوته‌مه‌نی تاڕاده‌یه‌کی زۆرباش داده‌به‌زێت و دێته‌ ئاستی پێش به‌رزبوونه‌وه‌."