گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو پێشمەرگەیەی 28 ساڵی تەمەنی لە زینداندا تێپەڕاند بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

2021.09.07 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پێشمەرگەیەی 28 ساڵی تەمەنی لە زینداندا تێپەڕاند بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ناس کورد- 

عوسمان مستەفا پور، پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە بە ڕەمزی خۆراگڕی ناوبانگی دەرکردووە لە تەمەنی 54 ساڵیدا لە بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوبراو یەکێک بوو لە کۆنترین زیندانیانی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ماوەی زیاتر لە 28 ساڵی تەمەنی لە زینداندا بەسەر برد.

 

عوسمان مستەفا پوور،  "عوسمان مستەفا پوور 31 ساڵ بەر لەئێستا و لەساڵی 1991 لە ناوچەی "تەڕگەوەڕ"ی ورمێ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا. 

 

دواتر لەسێدارەدانەکەی بە دوو سزای 25 ساڵ و 10 ساڵ زیندانی گۆڕدرا و ناوبراو زیاتر لە 28 ساڵی تەمەنی لە زینداندا بەسەر برد. 

 

بەر لە دوو ساڵ و دوای نزیکەی سێ دەیە عوسمان مستەفاپور لە زیندان ئازاد کرا و پاش ماوەیەک پەیوەندی کردەوە بە حزبی دیموکراتی کوردستان.