گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەم جۆرە ڕسوماتە دەبەخشرێن’’

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە

2021.09.07 - 11:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئەو کۆمپانیا و خاوەنی ئەوماتۆرسکیلانە ئاگادار دەکاتەوە کە تا  ئێستا ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمار نەکردوە، لە ئێستادا دەکرێت ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمار بکەن .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی (سێشەممە 7ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " خاوەنی سەرجەم ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە  مۆدێلەکانیان لە ٢٠١٩ -٢٠٢٠- ٢٠٢١ ئەوانەی کە مەنەفێستیان هەیە یاخود ئەو ماتۆڕ سکیلانەی بە پارچە داغڵ بوون بە مەرجێک ماتۆری دوو تایەیی بێت، یان ئەوانەی هاوردە کراون لە لایەن کۆمپانیاکان یان لە لایەن کەسەکان خۆیانەوە ئەوانەی کە مەنەفیێستیان بۆ نەکراوە لە خاڵە سنورییەکانی حکومەتی هەرێم  یاخود لە سنورەکانی دەرەوی هەرێم داغڵ بوون، دەبێت لە ماوەی یەک ساڵدا  واتە لە بەرواری 1/9/2021 تاکو بەرواری 1/9/2022 سەردانی گومرگی پارێزگاکان بکەن و مەنەفێستیان  بۆ دروست بکرێت دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەکەن بەمەبەستی تۆمارکردن ." 



ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ماتۆرسکیلانە تۆمار دەکرێن دەبەخشرێن لە هەمووجۆرە رسوماتێک." 

 

ڕوونیشکراوەتەوە، "ئەم ئاگادارییە ئەو ماتۆڕسکیلانە دەگرێتەوە کە قەبارەی بزوێنەرەکانیان لە (C.C125)  کەمتر نەبێت."