گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە

’’کەمتەرخەمى پۆلیس’’ کچێک 15 جار روبەڕووى دەستدرێژى دەکاتەوە

2021.09.06 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
’’کەمتەرخەمى پۆلیس’’ کچێک 15 جار روبەڕووى دەستدرێژى دەکاتەوە

ناس کورد-

کچێکى بەریتانى وردەکاریی "ستەملێکردنى" لەلایەن دەسەڵاتدارانى بەریتانیاوە ئاشکرادەکات کە بووەتە هۆى ئەوەى 15 جار دەستدرێژى بکرێتەسەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو کچە کە تەمەنى 27 ساڵە و ناوى نەهێنراوە لە دانپێدانانەکانیدا لە رۆژنامەى "میرەر" ى بەریتانى باسى لەوەکردووە، 15 ساڵ لەمەوبەر کاتێک تەمەنى 12 ساڵ بووە دەستدرێژى کراوەتە سەر لە شوێنێکى گشتى، بۆیە چووەتە لاى پۆلیس بەڵام کارمەندێکى بنکەکە بەڕێی کردووە و خستویەتە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە کە دوو پیاوى تێدا بووە بۆ ئەوەى بگەیەننە ماڵەوە.

 

دەشڵێت دواى جێبەجێکردنى فەرمانەکە و چونە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە لەلایەن ئەو دوو پیاوەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەستدرێژى کراوەتەسەر، دواتر لەماڵى یەکێک لەوانەى رفاندویەتى دەستدرێژى کراوەتە سەر، پێش ئەوەى ببرێتە ماڵى پیاوێکى دیکە کە لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەستدرێژیان کردووەتە سەر.

 

ئەو کچە دەڵێت 15 جار روبەڕووى دەستدرێژى بووەتەوە، بەهۆى کەمتەرخەمى پۆلیسەوە، تا ئێستاش تەنها یەک دەستدرێژیکەر دەستگیرکراوە.

 

چیرۆکى ئەو کچە دەنگدانەوەى گەورەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە بەتایبەتى کە کچەکە پۆلیسى بە "کەمتەرخەم" ناوبردووە.