گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەوڵێکى فەرمى بۆ وەرنەگرتنى پارە لەخوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکان دەستیپێکرد

2021.09.06 - 22:35
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێکى فەرمى بۆ وەرنەگرتنى پارە لەخوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکان دەستیپێکرد

ناس کورد-

 

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاى پەرلەمانى کوردستان هەوڵەکانى خستەگەڕ بۆ نەهێشتنى وەرگرتنى پارە لە خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکان یاخود گەڕاندنەوەی پارەکە بۆیان لەدواى تەواوکردنى خوێندن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ کراوە لەسەر پرۆسەی  خوێندنی کەسانی نابینا و خاوەن پێداویستی تایبەت و بڕیاردرا بەدواداچوون بکرێت بۆ کەم و کوڕیەکانی پرۆسەکە و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە ساڵی ڕابردوو لە قوتابیانی بەشە ناوخۆی وەردەگیرا، لیژنە بڕیاریدا کار لەسەر ئەم پرسە بکات و ھەوڵی نەھێشتنی وەرگرتنی پارە لەقوتابیانی بەشە ناوخۆیەکان بدات، یاخود دوای تەواوکردنی خوێندن بۆیان بگەڕێندرێتەوە.

 

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو نوسراو و یاداشت و داواکاریانەی ئاراستەی لیژنە کرابوون خوێندرانەوە، دوای گفتوگۆ کردن لەسەر ناوەرۆکی نوسراوەکان کاری پێویستیان لەسەر کرا و ئەوانەی پێویستیان بەوەڵام دانەوە بوو وەڵامدرانەوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کران بەمەبەستی چارەسەر کردن و بەدواداچوون، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.