گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکار

ئەعرەجی: کەسایەتییەک 80٪؜ چانسی هەیە ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو 

2021.09.06 - 21:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئەعرەجی: کەسایەتییەک 80٪؜ چانسی هەیە ببێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو 

ناس کورد-

بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق پێیوایە شیعەکان 7_10 کاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو بەڵام ڕێککەوتن لەسەریان قورسە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەعرەجی لە دیمانەیەکی تەلەفزێونیدا کە “ناس کورد” بینیویەتی (6ی ئەیلولی 2021) جەختیکردەوە لەو پاڵێوراوانەی شیعە کە هەن مستەفا کازمی بە ڕێژەی 80% چانسی هەیە قۆناغی داهاتوو ببێتە سەرۆک وەزیران چونکە لەلایەک شایستەیە لە لایەکیتر لایەنە شیعەکان ناتوانن لەسەر کەسی نوێ بگەنە ڕێککەوتن.

 

پێشتر ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنی بڵاویكردەوە، لیژنەیەكی حەوت قۆڵی هێزە شیعەكان سەرقاڵی تاوتوێكردنی چەند ناوێكن بۆ بەشداریكردن لە كێبەركێی داهاتووی سەرۆكایەتی وەزیران بەڵام لەناویاندا مستەفا كازمی دوو پاڵپشتی گەورەی هەیە.  

 

  ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (4ی ئەیلولی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات شیعەكان پێداگرن كاندیدی سەرۆكایەتی وەزیران لە رێگەی ئەوانەوە پێشكەش بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەكی حەوت قۆڵی دەستبەكارە، بەڵام موقتەدا سەدر سوورە لەسەر ئەوەی ئەو سەرۆك وەزیران كاندیدی بكات چ ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ، بەوپێیەی گەورەترین لیست دەبێت لە قۆناغی داهاتوو.  

  

هەر بەگوێرەی راپۆرتەكەی شەرقولئەوسەت، ئەوانەی تا ئێستا ناویان هاتووە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران لە خولی پێنجەمی داهاتوو، بریتین لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئێستای ئاسایشی نیشتمانی، عەدنان زورفی، پارێزگاری پێشووتری نەجەف، محەمەد شیاع سودانی، وەزیری پێشووتری كاروباری كۆمەڵایەتی و نزیك لە نوری مالیكی، بەڵام لەپاش گەڕانەوەی سەدرەوە بۆ كێبەركێی هەڵبژاردن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی ئێستا لەهەموویان چانسی زیاترە چونكە جگە لە سەدر پشتیوانی مەسعود بارزانیشی هەیە.  

  

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییە عەرەبی و بیانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن مستەفا كازمی جێگەی ڕەزامەندی وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی هاوپەیمانی هاوكاری عێراقە لە شەڕی داعش بەتایبەت وڵاتە یەكگرتووەكان، ئەگەرچی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەشی نەكردووە بەڵام كاندیدكردن و پشتیوانیكردنی لەلایەن هەندێك لیستی شیعەو كورد و سوننەوە بەدوور نازانرێت بەوپێیەی لەدۆخی كۆرۆنا و داڕمانی باری داراییدا سەركردایەتی عێراقی كردووە و پەیوەندییەكی باشی هەیە لەگەڵ پێكهاتەكان و هەڵوێستێكی بێلایەنانەی هەبووە لە ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.   

  

حكومەتی كازمی پلانێكی بڵاوكردووەتەوە بۆ چاكسازی ئابووری بەناوی "وەرەقەی سپی" كە ناوەڕۆكەكەی كەمكردنەوەی پشت بەستنە بەنەوت و كاركردنە لەسەر هەموجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، لە ئێستاشدا هەندێك بڕگەی پلانەكە جێبەجێ دەكرێت و هەندێكی تری چەند ساڵێكی تری پێویستە و هەندێ لە پەرلەمانتاران و شارەزایان پ