گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دوو قۆناغ’’..پێشبینییەکى پێشوەختە بۆ وەرزى باران بارین

2021.09.06 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو قۆناغ’’..پێشبینییەکى پێشوەختە بۆ وەرزى باران بارین

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات وەرزى باران بارینى ئەمساڵ دوو قۆناغ لەخۆ بگرێت و وشکەساڵى روونەداتەوە و ساڵێکى ئاسایی بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دواین ئەو پێشھات و گۆرانکاریانەی بەسەر دۆخی گەرمی و ساردی رووی ئاوی ناوەراست و رۆژھەڵاتی زەریای ھێمندا ھاتووە بەم شێوەیەیە کە دیاردەی لانینا بۆ ئەمساڵیش بەتایبەت لەمانگی ٧ وە گەشەی سەندووەتەوە رووە ئاویەکانی زەریای ھێمن لەناوەراستەوە سات بۆ سات بەرەو ساردبوونەوەیەک دەچێت تا کۆتای مانگی ١٢.

 

دەشڵێت، ئەم گەشەسەندنەی دیاردەی لانینا بەردەوامی ئەبێت و پلەی گەرمی رووی زەریاکە لە کۆتا ئاستیدا نزمدەبێتەوە بەرێژەی  -١.٠ بۆ ژێر تێکرای ئاستی ئاسایی خۆی و دواتر وا چاوەروان دەکرێت لەمانگەکانی ١ و ٢ وەرزی زستاندا بەرەو کۆتای وەرزی بەھار سات بۆ سات پلەی گەرمی رووە ئاویەکان بەرزببنەوە بۆ نزیک تێکرای ئاسایی -٠.٥ & -٠.٠ واتا نۆرماڵێکی نزیک لانینا کە ئەمەش تارادەیەک گۆرانکاری بەسەر کەش و ھەوای جیھاندا ئەھێنێتەوە .

 

لەسەر بنەماى ئەو گۆڕانکارییانە ئەو کەشناسە پێیوایە وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ بەمشێوەیە دەبێت:

 

(١) قۆناغی یەکەم لەسەرەتای وەرزی پایزەوە تا نیوەی یەکەمی وەرزی زستان بەشێوەیەکی گشتی ئاستی بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لە خوار تێکرای ئاسایی خۆیەوە دەبێت و زیاتر وشکی و کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆکان زاڵدەبن بەسەر کەشی ناوچەکەدا بەڕاورد بە نزمەپاڵەپەستۆ باراناویەکان وە نا یەکسانی لە دابەشبوونی بارانبارین بەسەر ناوچەکاندا لەم قۆناغەدا رووئەدات نمونەیەک بۆ تێگەیشتن لە سنوری پارێزگای سلێمانی ئاست و بڕی بارانبارین لە تێکرای خۆیدا ئەبێت بەڵام لەسنوری گەرمیان یان سنوری پارێزگایەکی دیکەی ھەرێم بە جۆرێکی دیکە ئەبێت و زۆر لەژێر ئاستی خۆیدا ئەبێت ئەمە وەک نمونەیەک لە ساڵی رابردووشدا ھەمان نارێکی ھەبوو وە تێکرای پلەکانی گەرما لەسەروو تێکرای ئاساییەوە دەبن  ..

 

(٢) قۆناغی دووھەم لەنیوەی دووەمی وەرزی زستانەوە بۆ کۆتای مانگەکانی وەرزی بەھار کە لەم قۆناغەدا دیاردەی لانینا کەمدەبێتەوە کاریگەریەکانی گۆرانکاریەکان جیاواز دەبن ، بەشێوەیەکی گشتی تێکرای بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا دەگەرێتەوە بۆ تێکرای ئاسایی خۆی و مەترسیەکانی وشکی قۆناغی یەکەم کەمدەبێتەوە لەسەر ناوچەکە وە تیایدا کاریگەری ماوەی بەرزەپاڵەپەستۆیەکان کورت دەبنەوە لەسەر ناوچەکە و نزمەپاڵەپەستۆ باراناویەکان باڵادەست ئەبنەوە ، تێکرای پلەکانی گەرماش لەم قۆناغەدا زیاتر لە ئاستی ئاسایی بۆ کەمێک سەروو ئاسایی ئەبن.

 

ئەمساڵ پشتیوان بەخودا مەترسی وشکە ساڵی دروست نابێتەوە لەسەر ناوچەکانمان و ساڵێکی ئەبێت و لە تەواوی ناوچەکان بڕی پێویستی باران ئەبارێت بەتایبەت لە نیوەی دووەمی وەرزی زستان و وەرزی بەھاردا.