گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەند کاتژمێرێک دوای کوڕەکەى.. سندوقی نهێنییەکانی قەزافی لە لیبیا ئازادكران

2021.09.06 - 17:46
App store icon Play store icon Play store icon
چەند کاتژمێرێک دوای کوڕەکەى.. سندوقی نهێنییەکانی قەزافی لە لیبیا ئازادكران

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانی لیبیا ساعیدی كوڕی موعەمەر قەزافییان لە زیندان ئازادكرد و دەنگۆی ئەوەش هەیە پاش هاتنە دەرەوەی لە زیندان بەرەو توركیا گەشتی كردبێت، هەر بەدوایدا بەرپرسی نوسینگە و دەستەڕاستی چەندین ساڵەی قەزافییش ئازاد کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دادی لیبیا بە فرانس پرێسی ڕاگەیاند، "بەفەرمی ساعیدی قەزافی ئازاد كراوە چونكە پێشتر بڕیاری دادگا هەبووە بۆ ئازادكردنی".

 

سەرچاوە لۆكاڵییەكانی لیبیاش بڵاویانكردەوە، ساعیدی پاش ئازادكردنی بەرەو توركیا بەرێكەوتووە، بەبێ ئەوەی هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی پشتڕاست یان ڕەتی بكاتەوە.

 

ساعیدی قەزافی كە لەسەردەمی باوكیدا سەرپەرشتی دۆسیەی وەرزشی كردووە و خۆی لە گروپە ئاینییەكان نزیك كردووەتەوە، پاش ڕووخانی رژێمی قەزافی لە 2011 هەڵهات بۆ وڵاتی نەیجەر، لە 2014 رادەستی دەسەڵاتدارانی نوێی لیبیا كرایەوە و بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران داداگایی كرا لەگەڵ كوشتنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لیبیا بەڵام دواتر لە دادگا بێتاوان دەركرا.

 

ئازادكردنی ساعیدی بەدوای ئەوەدا دێت كە سەیفولئیسلامی برای بەنیازە خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆكایەتی لیبیا و پاش 10 ساڵ لە ڕووخانی رژێمەكەی باوكیشی گوشاری زۆر هەیە بۆ ئاشكراكردنی جێگای ناشتنی موعەمەر قەزافی.

 

چەند کاتژمێرێک دواتر، ئەحمەد ڕەمەزان کە بە سندوقی نهێنی قەزافی ناسراوە چونکە دەستەڕاست و سکرتێری تایبەتی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی زانیاریەکەی بووە لە ساڵی 1969ەوە تا ڕووخانی ڕژێمەکەی.

 

ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئازادکردنی ئەحمەد ڕەمەزان و ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی کە سزایان بەسەرچووە بەشێکە لە دامەزراندنی ئاشتەوایی گشتگیر لەو وڵاتەدا و تەئکیدی لەسەر بەهاکانی دادپەروەری و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکاتەوە.

 

ئەحمەد ڕەمەزانی ماوەی حەوت ساڵە لە زیندانێکی شاری تەرابلوسی پایتەخت زیندانیکرابوو.