گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە تۆمارێكی دەنگیدا

ئەحمەد مەسعود كەوتنی پەنجشیری پشتڕاست كردەوە

2021.09.06 - 14:52
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەد مەسعود كەوتنی پەنجشیری پشتڕاست كردەوە

ناس كورد_

ئەحمەد مەسعود سەركردەی گەنجی ئەفغانی دانی نا بەكەوتنی ناوچەی پەنجشیر بەدەستی تالیبان و داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات دان بەو حكومەتەدا نەنێت كە پێكیدەهێنێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئەحمەد مەسعود ڕایگەیاند تالیبان نێوەندگیری زانایانی ئاینییان رەتكردووەتەوە، هەروەها داوایكرد هەموو خەڵكی ئەفغانستان خۆپیشاندان بكەن دژی بزووتنەوەكە و بەردەوامی بەرگریشی لە دۆڵی پەنجشیر جەخت لێكردەوە. 

 

پێشتر زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ئەمڕۆ (دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021) کۆنتڕۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، "بەم سەرکەوتنە شەڕ لە وڵاتەکەمان کۆتایی هات پشت بەخوا هەموو خەڵکی وڵاتەکەمان لە ئازادی و ئاسایشدا دەژین". 

 

وتەبێژی تاڵیبان جەختیشیکردەوە، "لەئێستادا هەموو خاکی ئەفغانستان ئێستا لەژێر فەرمانڕەوایی تاڵیباندایە و هەوڵدەدەین پەیوەندیی باش لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکەین.  

 

دۆڵی پەنجشیر كە زێدی لەدایكبوونی ئەحمەد شا مەسعودە لە دەمی داگیركاری سۆڤییەت (1979_1989) و لە هەڵكشانی تالیبانیشدا (1996 _ 2001) نەكەوتە بندەستی دەسەڵاتی هیچ كامیان، لە ئێستاشدا داوای لامەركەزی دەكات و بووەتە بنكەی نەیارانی تالیبان و ئەوانەی لەدەوری مەسعودی كوڕی ئەحمەد شا مەسعود كۆ بوونەتەوە كە رێبەرێكی  تاجیكی و یەكێك لە سیمبولەكانی ئەفغانستانە لە سەردەمی شەڕی دژی سوڤییەت.