گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

شەش دەستگیرکراوی فەلەستنی زنجیرە درامای هەڵهاتنی گەورە دەکەنە ڕاستی

2021.09.06 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
شەش دەستگیرکراوی فەلەستنی زنجیرە درامای هەڵهاتنی گەورە دەکەنە ڕاستی

ناس کورد-

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شەش زيندانيكراوی فەلەستینی لە بەندیخانەی زۆر توندی جەلبوەی باکوری ئیسرائیل لە ڕێگەی تونێلێکەوە کە لە ژێر زەویدا هەڵیانکەندووە هەڵهاتن، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلیش هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد بۆ دەستگیرکردنەوەیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو شەش زیندانییە لە هەمان ژووردا دەستبەسەرکرابوون و بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئیسرائیلییەکان، لەڕێگەی تونێلێکەوە هەڵهاتوون کە ماوەی چەند مانگێک سەرقاڵی هەڵکەندی بوون.


بەشی میدیایی زیندانەکە وێنە و ڤیدیۆی تونێلە تەسکەکەى بڵاوکردووەتەوە کە لەناو گەرماوی زیندانەکەدا هەڵکەنراوە.



هاوکات سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانییان "هاوکاری ئۆپراسێنەکە دەکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنەوەى زیندانییە هەڵهاتووەکان لە زیندانی جەلبوا" و فڕۆکەی چاودێریشی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە.


بەرپرسانی زیندانەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕایگەیاند کە دەستیان کردووە بە گواستنەوەی 400 دەستگیرکراوی تر لە زیندانەکە بە ترسی ئەوەی نەوەک تونێلی تر هەڵکەنرابن.


لە لایەکی ترەوە، میدیاکانی فەلەستین ناوی هەڵاتووەکانی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە زەکەریا زبەیدی، فەرماندەی پێشووی کەتائیبی ئەقسا و پێنج ئەندامی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی.


هەر بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم هەڵهاتووەکان خەڵکی شاری جنین، چواریان سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەیە کە بریتین لە مەحمود عارزە (46 ساڵ کە لە ساڵی 1996 دەستگیرکراوە، محەمەد عارزە (39 ساڵ) و لە ساڵی 2002ەوە دەستگیرکراوە، یەعقوب قادری (49 ساڵ) کە لە ساڵی 2003ەوە دەستگیرکراوە، ئەیهەم کەمانجی (35 ساڵ) کە لە ساڵی 2002ەوە دەستگیرکراوە.

هەروەها دوو کەسی تر بە ناوەکانی زوبیدی (45 ساڵ) و مونازیل نفیعات (32 ساڵ) کە ساڵی 2019ەوە دەستگیرکراون.

Police and journalists gather around a hole used by six Palestinian prisoners to escape from the Gilboa Prison after they dug a tunnel beneath a sink

WhatsApp-Image-2021-09-06-at-07.23.22.jpegWhatsApp-Image-2021-09-06-at-08.52.34.jpegWhatsApp-Image-2021-09-06-at-08.13.57.jpegMay be an image of one or more people, people standing and outdoors