گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

یەکێتی پەرلەمانتاران ناڕازییە لە کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران

2021.09.06 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی پەرلەمانتاران ناڕازییە لە کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران

ناس کورد- 

یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر نادەستوری و نایاساییە پرۆسەی چاکسازی ببەسترێتەوە بە پەرلەمانتاران و خانەنشینییەکەیان کە بە یاسایی خانەنشینکراون. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەكێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کردووە، ڕایگەیاندووە، " سەرەڕای ئەوەی کە پشتیوانی چاکسازی دەکەن، بەڵام چەند سەرنج و تێبینییەکی یاساییان هەیە، لەوانە بەپێی یاسای خانەنشینی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خانەنشین کراون، بەپێی ماددەی (یەکەم، بڕگەی یەکەم) لە یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2008، کە یاسای ژمارە 13ی ساڵی 1999ی هەموارکردووە بە ڕێژەی 80% لە موچە، دەرماڵە و سەرمافەکانی."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆر نادەستوری و نایاساییە كە لێکۆڵینەوە لەگەڵ كەسانێك بكرێت كە یاساییانە خانەنشین كراون، لەگەڵ لایەنەکانی تر ئیجرائات نەكرێت و پرۆسەكە ببەسترێتەوە بەپەرلەمان و خانەنشینیەكەیان، دەبوو چاکسازییەکان لەسەر ئەو کەسانە بکرایە کە ناشایستە و نایاساییانە دامەزراون و موچە و پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ داڕێژراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 1/5/4224 لە 29-10-2013 دەستلەکار هەڵگرتنی پەرلەمانتاران لە 1-11-2013 خانەنشینکراوانی یاساکە هەژماری خزمەتی خانەنشینی لە خولی سێیەمی پەرلەمان قەتیس کردووە.

 

me_ga.php?id=4448

me_ga.php?id=4449