کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشبینیەكانی كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی كوردستانی، بڵاوكرده‌وه. . له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ناس كورد) كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه كراوه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمانی شاره‌كانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی هەندێک پهڵەی هەوری جیاجیا لەئاسمانی شاری دهۆک، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما نزمبێته‌وه. . له‌باره‌ی پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ی شاره‌كانی كوردستان، له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژە بەوە کراوە، نزمترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمرۆ(هەینی 28ى حوزیرانی 2019) لە شارەکانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك 28 پلەی سیلیزی دەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرماش له شاری كه‌ركوك 45 پلەی سلیزی دەبێت. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی، سبەی (شەممە 29ى حوزیرانی 2019)، گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما ڕوودەدات و نزمبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت بە جۆرێك پلەكانی گەرما لە نێوان 24 بۆ 42 پلەی سیلیزیدا دەبێت. .