ناس کورد-
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کرد و منداڵێکی تەمەن چوار ساڵیان بە سەختی بریندار کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (دووشەممە 6ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " شەوی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز لە سنوری کرماشان خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کردووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بە ناوی “هایا پەیام” بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندروستی بۆ ناوەندە تەندروستییەکانی شاری پاوە گوازراوەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " هێزە چەکدارەکانی ئێران لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لەو ئۆتۆمبێلە کردووە، هەرچەندە لەوکاتەدا باوکی هانا چەند جار پێی وتوون کە خێزانەکەم پێیە و دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە."