ناس كورد_
حكومەتی عێراق بڕیاریدا هاوردەكردنی ڤاكسینی سپۆتنیكی ڕووسی رابگرێت تا كاتێكی تر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی هەفتانەیدا ئەمڕۆ (5ی ئەیلولی 2021) بڕیاریدا وەزارەتی تەندروستی پەلە نەكات لە هاوردەكردنی ڤاكسینی سپۆتنیكی ڕووسی بەهۆی هەبوونی بڕی پێویست ڤاكسین لە كۆگاكانی تەندروستی لەلایەك و تەواو نەبوونی مۆڵەتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ ئەو جۆرە ڤاكسینە لەلاكەی تر.
بەگوێرەی راگەیەنراوی فەرمی كۆبوونەوەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە هەڵمەتی خۆپارێزی چڕ بكرێتەوە، هەماهەنگیش بكرێت لەنێوان فەرمانەگەكان و تەندروستی بۆ كوتانی فەرمانبەران و خێزانەكانیشیان بەپێی خشتەیەكی بریار لێدراوی پێشوەخت.