گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نرخی عومرە کەم کرایەوە

2021.09.05 - 18:42
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی عومرە کەم کرایەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان نرخی عومرەی کەم کردەوە و ڕایگەیاند لە هەزار و 500 دۆلارەوە کراوەتەوە هەزار دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا شێخ نیاز نقشبندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە (یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " لەچوارچێوەی پلانێکی گونجاوی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لەھەنگاوی یەکەم توانرا نرخی عومرە لەبەشێکی کۆمپانیاکان داشکێندرێ، بەشێوەیەک لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عومرە نرخی ھەر عومرەکارێک نزیکەی ( ١٥٠٠) دۆلاری ئەمەریکی بوو واتە ١٥ وەرەقە، بەڵام ئێستادا لەبەشێکی بەرچاوی کۆمپانیاکان نرخی عومرە بۆ (١٠٠٠) دۆلار واتە بۆ  (١٠) وەرەقە کەم کرایەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەردەوام  دەبین  بۆ گرتنەبەری ھەر رێکار و ھاوکاریەک بۆ کۆمپانیاکان بەتایبەتی ئەوانە نرخەکانی  عومرە لەبەرژەوەندی ھاوڵاتیان و  عومرەکاران دادەبەزێنن، بۆئەمەش پلانی تر لەبەردەستدایە."