گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دەرەوەی كۆشك

خانمی یەكەمی ئەمەریكا گەڕایەوە سەر كاری پێشووی

2021.09.05 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
خانمی یەكەمی ئەمەریكا گەڕایەوە سەر كاری پێشووی

ناس کورد-

 

جیل بایدنی خانمی یەكەمی ئەمەریكا سەرباری ئەركەكانی لە كۆشكی سپی بڕیاری دا بگەڕێتەوە بۆ وانە وتنەوەی زانكۆیی لە ڤێرجینیا بەشێوەی بەشداری ناوهۆڵ. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵی واشنتۆن پۆست كە "ناس كورد" بینیویەتی (5ی ئەیلولی 2021) جیل بایدنی خانمی یەكەمی ئەمەریكا كە هەڵگری دكتۆرایە لە سیستمەكانی خوێندن، یەكەم ژنی سەرۆكەكانی ئەمەریكا دەبێت لە دەرەوەی كۆشك كار بكات لەەماوەی سەرۆكایەتی، لە ساڵی ڕابردووشدا بەشێوەی ئۆن لاین هەر وانەی وتووە بە خوێندكارەكانی بەهۆی خۆپارێزی كۆرۆناوە.

 

شوێنی كاری جیل بایدن زاكۆی كۆمیونیتی كۆلیجە لە ڤێرجینیا و هەفتانە 13 كاتژمێر وانەی شێوازی نووسینی ئەكادیمی دەڵێتەوە، كاتێكیش بایدن جێگری ئۆباما بوو هەر لەو زانكۆیە كاری كردووە.