گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توانای هزری و كار

توێژینەوەیەكی نوێ دوو سودی چا خواردنەوە ئاشكرا دەكات

2021.09.05 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەكی نوێ دوو سودی چا خواردنەوە ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات خواردنەوەی چا توانا هزرییەكانی مرۆڤ بەهێزتر دەكات و ئاستی ئەنجامدانی كاریش لای بەكارهێنەر زیاتر دەكات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەیلی مەیڵی بەریتانی لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (5ی ئەیلولی 2021) ئاماژە بەوە دەكات 100 كەسی چا خۆر بەشدارییان لە توێژینەوەكەدا كردووە لە بەرژەوەندی تیمێكی زانكۆی پەكین و بەراورد كراون بە هاوتاكانیان لەوانەی چا ناخۆنەوە و زیاتر ئاوی گەرم (قەنداخ) یان بەكارهێناوە. 

 

بەپێی ئەنجامگیرییەكانی تویژینەوەكە ئەوانەی چایان خواردووەتەوە توانای هزری و راپەڕاندنی كاریشیان زیاتر بووە لەوانەی ئاوی گەرمیان خواردووەتەوە، ئەمە جگە لە ئاسودەیی كە خواردنەوەی چا دەیبەخشێت بە بەكارهێنەر.

 

سەرپەرشتیاری تویژینەوەكە دكتۆر لی وانگ ئەنجامی توێژینەوەكەی لە گۆڤاری زانستی Food Quality and Preference  بڵاو كردووەتەوە.