گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەند بوارێکدایە

عێراق گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەرەنسی واژۆ كرد

2021.09.05 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەرەنسی واژۆ كرد

ناس کورد- 

ئەمڕۆ عێراق گریبەستێكی بە بەهای 27 ملیار دۆلار لەگەڵ گروپی تۆتاڵ ئینێرجیزی فەرەنسی واژۆ كرد لەبواری گاز و نەوت كە كەڵك وەرگرتن لە وزەی خۆریش لەخۆدەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكانی وەزارەتی نەوتی عێراق بە فرانس پرێسیان راگەیاندووە (5ی ئابی 2021) كە ئەم گرێبەستە گەورەترینە لەگەڵ كۆمپانیایەكی رۆژئاوایی لە بواری نەوت و گاز و بەرهەمهێنانی وزەی خۆر، بڕیاریشە سێیەكی پارەكەش لە حەوت ساڵدا خەرج بكرێت. 

 

لەئێستادا بەرهەمی عێراق 16 مێگا كارەبایە لە كاتێكدا وەرزە ئاساییەكان 24 مێگاوات و هاوین 30 مێگاواتی پێویستە.

 

عەلاوی لە وتارێكی هاوبەشدا لەگەڵ فاتیح بیرۆڵی بەرێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە گاردیان كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە (4ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات لە ساڵی 2020 ئاستەكانی هەژاری لەعێراق دوو هێندە بەرز بوونەتەوە بەهۆی دابەزینی داهاتەوە.  

  

عەلی عەلاوی پێشنیازی ئەوەشی كردووە عێراق وزەی خۆر بكاتە سەرچاوەی وزە بۆ گۆڕینی ئابوورییەكەی لەڕەگ و ڕیشەوە، بەوپێیەی ئیمكاناتی زۆری هەیە لەم بوارە و بەرهەمهێنانی نەوت و گازیش 40%ی كۆی دەرهاویشتە گازییە زیانبەخشەكان دروست دەكات لە ئاسماندا.  

  

بەگوێرەی ئامارەكانی عەلاوی، لەماوەی حەوت ساڵدا عێراق 120 ملیار دۆلاری كردووەتە خەرجی بەرهەمهێنانی كارەباوە، بەڵام لە حاڵەتی وەبەرهێنانی هەر ملیۆنێك دۆلاریش بۆ وزەی خۆ ئەوە 30 هەلی كار دەڕەخسێنێت و ئەمەش بۆ عێراق بەكەڵكە.  

  

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزیری دارایی، خراپترین پێگەی عێراق 60% راستەوخۆ تیشكی خۆری پێدەگات، ئەمەش زۆر زیاترە لە ئەڵمانیا كە وێستگەكانی بە تیشكی خۆر دوو هێندە و نیوی بڕی كارەبای لە بڕی بەرهەمهاتووی كارەبای عێراق بەرهەم دەهێنن.