کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمریكا ڕایگەیاند، کاتی زۆریان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران، پێوست بەوە ناکات پەلە بکەن. . ئەمرۆ (هەینی 28ى حوزیرانی 2019)، دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی لوتكهی وڵاتانی 20، كه له شاری ئۆساکا لە ژاپۆن بهڕێوهدهچێت، رایگەیاند،" کاتی زۆرمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران، پێوست بەوە ناکات پەلە بکەین، ئێرانییەکانیش کاتیان لە بەردەمە بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی ئەمریکا ، بەهیچ شێوەیەکیش فشاریان لەسەر نییە". . وتەکانی ترامپ دوای ئەوە دێت کە پێشترمارک ئەسپەر، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕاگەیاندبوو، کە ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە بەردەوامبوونی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەکات. . بهوتهی مارك ئهسپهر، ئهمریكا نایهوێت بڕواته ناو گێژاوى ململانێی چەکداری لەگەڵ ئێران، بەڵام ئامادەن بۆ پارێزگاریکردن لە پەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکهدا بە هەموو شێوەیەک. . ئهسپهر هۆشداری دایه ئێران و وتی "دەبێت ئێران ئەوە باش بزانێت کە دانبەخۆداگرتنی ئەمریکا لەم کاتوساتهدا لاوازی نییە، ئەمریکا ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزای تر بهسهر ئێران بە مەبەستی ڕاگرتنی سەرچاوەکانی پارەدارکردنی تیرۆر. .