ناس کورد-
وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانى داواکارى فەرمى حکومەتى هەرێمن بۆ رەوانەکردنى بەنزین بۆ هەرێمى کوردستان بەبڕى یەک ملیۆن لیترى رۆژانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان عەبدولجەبار ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، کۆگاکانى وەزارەتى نەوت بەنزینى پێویستى تێدایە، هەرکاتێک داواکارى فەرمى حکومەتى هەرێمیان بەدەستبگات رەوانەى دەکەن.
ئوە لەکاتێکدایە، وهزیری سامانه سروشتییهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان رۆژى شەممە ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی ملیۆنێک لیتر بەنزین لە بەغداوە بووەتە فەرمیی، بەڵام تائێستا نازانن چۆن بەنزینەکە بگەیەننە هەرێم بۆیە تائێستا نەنێردراوە.
كهمال ئهتروشی، وهزیری سامانه سروشتییهكان له دیمانهیهكی لهگهڵ فهرمانگهی میدیا و زانیاری (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) رایگەیاند " لە ماوەی ڕابردوودا ئەو بەنزینەی دەهاتە هەرێمی کوردستان کوالێتی زۆر خراپ بوو و زیانێکی زۆری لە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەدا هەربۆیە کارمان کرد بۆ ڕاگرتنی ئەو کارە تا وای لێهات هێنانی بەنزین لە دەرەوە وەستا، دواتر هانی بازرگانەکانمان دا بۆ هاوردەکردنی بەنزین و باجمان کەم کردەوە بۆئەوەی وردە وردە نرخی بەنزین دابەزێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر چوومە بەغدا و لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق گەیشتینە ئەوەی بەغدا ڕۆژانە ملیۆنێک لیتر بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت و ئێستا بڕیارەکە دەرچووە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "من نەمدەزانی کە توانای لۆجستیمان نییە بۆ گواستنەوەی ئەو ملیۆن لیترە بۆ هەرێم کە بە تانکەر بێت یاخود بۆری یاخود هەر ڕێگەیەکی دیکە، بۆیە ئێستا سەرقاڵی ئەوەین کە ئەوە چارەسەر بکەین."
وەزیری سامانە سروشتییەکان باسی لەوەشکردووە، "له کۆمپانیای كار بە زیادەوە دهتوانین بهنزین بهرههمبهێنین، بهڵام بههۆی ڕهچاوكردنی دۆخی ئابوریی هەرێمی كوردستان پێویسته بهشێك له نهوتی خاو ڕهوانهی دهرهوه بكهین و ناكرێ ههمووی بكهین به بهنزین".