گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستی یەك هەفتە بۆ مامۆستایان دیاری دەكات

2021.09.05 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی یەك هەفتە بۆ مامۆستایان دیاری دەكات

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا سەرجەم بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە هەرێم بۆ ماوەی هەفتەیەک تایبەت بکرێن بە مامۆستایان و بەبۆنەیەوە داوا لە مامۆستایان دەکات، بەپەلە و هەر ئەمڕۆ خۆیان لە سیستەمی ئۆنڵاینی وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم (یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " لە فەرمانێکی وەزاریدا بڕیاردرا سەرجەم سەنتەر و بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە و ناوشار و قەزا و ناحیەکان بۆماوەی یەک هەفتەی تەواو لە ڕێکەوتی 7 ئەیلول تاوەکو 15 ئەیلول 2021 تایبەت بکرێت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان بەمەبەستی تەواوکردنی سەرجەم مامۆستایان بە وەرگرتنی ڤاکسین پێش کردنەوەی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هەموو مامۆستایانی بەڕێز دەکرێت بەپەلە هەر ئەمڕۆ خۆیان لە سیستەمی ئۆنڵاینی وەرگرتنی ڤاکسین تۆمار بکەن." 

 

هەر ئەمڕۆ سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوای لە مامۆستایان و هەموو چین و توێژەکان کرد خۆیان بە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بکوتن و وتی، "ئەوەى بە خۆشی خۆی بکوتێت باشە، ئەوەی بە خۆشی خۆی نەکوتێ دەیکوتین."  

 

زیاتر بخوێنەرەوە: تەندروستیی سلێمانی: ئەوەى بە خۆشی خۆی ناکوتێ ئەیکوتین