گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

وادەی کۆتاییهاتنی گەرما و دەستپێکردنی کەشوهەوای پایزە ئاشکرا کرا

2021.09.05 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی گەرما و دەستپێکردنی کەشوهەوای پایزە ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم لە سبەینێوە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک پلەکانی گەرمی بەرزدەبنەوە تاوەکو 11ی مانگ، بەڵام لەدوای ئەو بەروارەوە کەشوهەوای پایزە دەستپێدەکات و شەوان هەست بە سەرما دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی دووشەمە لە ئەنجامی کەمێک لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٨ پلە، ھەولێر ٣٩ پلە، دھۆک ٣٧ پلە، ھەڵەبجە ٣٨ پلە ، کەرکوک ٤٠ پلە )  هەروەها لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٤٢ تا ٤٣ پلەی سیلیزی دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە رۆژانی ٧ و ٨ و ٩ ی مانگدا بەرزبوونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما روودەداتەوە بەتایبەت لەناوچەکانی گەرمیان تا سنوری نێوان ٤٤ بۆ ٤٥ پلەی سیلیزی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم و سەنتەری پارێزگاکاندا کاریگەرییەکی کەمی دەبێت تا سنوری نێوان ٣٩ بۆ ٤١ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دووبارە پێشبینی دەکرێت قۆناغێکی دیکەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەسەرەتای ھەفتەی داهاتووەوە لە ١١-٩-٢٠٢١ دەستپێبکاتەوە بەم شێوەیەش لەرووی کەشوھەواوە کەشی ھاوینەی کۆتایی پێدێت و کەشی پایزە لەناوچەکەدا دەستپێدەکات و شەوانیش کەش سارد دەبێت."