ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چوبووە سەرماڵێك و تەقەی كردبوو .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بونی ڕووداوێكی تەقەكردن لەسنوری بنكەی پۆلیسی ڕزگاری، دوای گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە دەركەوت كە لەسەر كێشەیەك تۆمەتبار چووەتە سەرماڵی هاووڵاتییەك و تەقەی كردووە و هەڵهاتووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەكەی پێكردووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا ."
ئەوەش هاتووە، "لەئێستادا تۆمەتبار (ش ، س ، م ) لەدایكبووی 1984 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە."