گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

كوڕەكەی سوڵتان هاشم لە موسڵ كاندیدە

2021.09.05 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
كوڕەكەی سوڵتان هاشم لە موسڵ كاندیدە

ناس کورد- 

خالید سوڵتان هاشم، كوڕی دوا وەزیری بەرگریی رژێمی سەدام لەسەر لیستی ئوسامە نوجێفی كاندیدی پەرلەمانی عێراقە لە یەكێك لە بازنەكانی شاری موسڵ. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" خالید سوڵتان هاشم یەكێكە لە دیارترین كاندیدەكانی هاوپەیمانێتییەكەی نوجێفی لە پارێزگای نەینەوا و شارەزایانی ڕەوشی شارەكەش باس لەوە دەكەن پاڵاوتنی لەلایەن نوجێفییەوە بۆ سەرنجڕاكێشانی ئەو دەنگدەرانەی لایەنگری رژێمی پێشووە كە پەست و دوورە پەرێزن لە هێزە سیاسییەكانی پاش 2003. 

 

دادگای تەمیزی فیدراڵی لە كۆتایی حوزەیرانی 2021 تانەی خالید سوڵتان هاشمی قبوڵ كرد و گێڕایەوە بۆ بەشداریكردن لە كێبەركێی هەڵبژاردن پاش ئەوەی بەتۆمەتی بەعسیبوون لەلایەن دەستەی لێپرسینەوە و دادگەرییەوە دوور خرابوویەوە. 

 

بەگوێرەی بڕیارەكەی دادگا كوڕەكەی سوڵتان هاشم ئەندامی هیچ دەزگایەكی داپلۆسێنەری بەعس نەبووە، بۆیە دوورخستنەوە نایگرێتەوە. 

 

سوڵتان هاشم سەرەتا پارێزگاری نەینەوا بووە، پاشان سەرۆك ئەركانی سوپا و دواتر وەزیری بەرگری لەنێوان ساڵانی 1995_ 2003. لە ساڵی 2003 دەستگیركرا و بەتۆمەتی بەشداریكردن لە تاوانەكانی ئەنفالی كوردستان بە سزای لەسێدارەدان سزا درا، لە ساڵی 2020 بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد. 2020.

 

No description available.