ناس کورد-
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکات لە مینبەرەکانیانەوە خۆیان بەدوور بگرن لە بابەتی سیاسی و باسی سیاسەت و هەڵبژاردن نەکەن، دەشڵێت، پێویستە ئەوە جیابکەنەوە کە ئەم هەڵبژاردنە هی پەرلەمانی عێراق و بۆ مافە دەستورییەکانە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئەیلولی 2021، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێم کۆڕبەندێکی دەربارەی وتاری هەینی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و زانایانی ئیسلامیی هەولێر ئەنجامدا.
وەزیری ئەوقاف لە کۆڕبەندەکەدا ڕایگەیاند، "داواکارم لە مامۆستایانی ئاینیی مینبەر بۆ بابەتی سیاسی بەکارنەهێنن و زۆرم پێناخۆشە کە مامۆستایانی ئاینیی دەبینم بانگەشە بۆ کاندیدێک بکات، بۆیە تکایە خۆتان لەو بابەتە بەدوور بگرن."
وتیشی، "هەروەها ئەم هەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە و پێویستە جیابکرێتەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، چونکە ئەمە بۆ مافەکانی کوردە لە بەغدا."