کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، ره‌خنه له بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت له به‌رامبه‌ر بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. . كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكرده‌وه. . له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان، جگه له ئیدانه‌كردنی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ره‌خنه‌ش له بێده‌نگی هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت، به‌رامبه‌ر به بۆردومانه‌كان. . كاوه محه‌مه‌د، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كات کە ئەرکی نیشتیمانی خۆیان جێبەجێبکەن و سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانەی سەروەری خاکی عیراق و شەهیدکردن و بریندارکردن و دەربەدەرکردنی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دابنێن. . داواشی له رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کردووه کە رۆڵی خۆیان لەوەستاندنی بۆردومانەکان و بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان ببینن. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو (پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2019) فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، لە بناری قەندیل بۆردومانی گوندی بەرد کوڕان و لۆفەکانی چیای کورتەک- یان کرد و بە هۆیەوە پێنج هاوڵاتی شەهید و چواری تریش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن. .