ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ باندی ساختەکاری دەستگیکرد کە بڕێکی زۆر پارەی جۆراوجۆریان ساختەکردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانی، ڕۆژانی 11 و 16ی ئابی 2021 هێزەکانیان سێ باندی ساختەکاریان دەستگیرکرد کە پێکهاتوون لەم تۆمەتبارانەى خوارەوە؛
( هـ , ع , ڕ ) لەدایک بووى ساڵى ١٩٩٤
( د , ص , أ ) لەدایک بووى ساڵى ١٩٧٩
( م , ت , م ) لەدایک بووى ساڵى ١٩٧٧
( ڕ , م , ک ) لەدایک بووى ساڵى ١٩٨٧
( م , ک , ق) لە دایک بووى ساڵى ١٩٩٢
دەشڵێت، لەم چەند چالاکییەدا توانرا دەستبگیرێ بەسەر بڕی 40 هەزار یۆرۆى ساختە و
بڕی حەوت هەزار دۆلارى ئەمریکى ساختەدا.
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە "سەرجەم تۆمەتباران بە فەرمانى دادوەر و بە پێى ماددەى (281) لە یاساى سزادانى عێراقى ڕاگیراوون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."