گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وەزیرە هاوڕەگەزخوازەکەی ئەمریکا و مێردەکەى بوونە خاوەنی منداڵ!

2021.09.05 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرە هاوڕەگەزخوازەکەی ئەمریکا و مێردەکەى بوونە خاوەنی منداڵ!

ناس کورد-

پیت بوتیگیگ، وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا  و مێردەکەى بەناوی چەیسن بوون بە دایک و باوکی دوو منداڵ و وێنەیەکی خۆیان و منداڵەکانیان لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پیت بوتیگیگ لە تویتێکدا نوسیویەتی، "من و چەیسن زۆر سوپاسگوزارین بۆ هەموو ئەو هیواخواستنەى ئێوە کە سەرەتا ڕامانگەیاند کە دەبینە دایک و باوک، ئێستا ئێمە خۆشحاڵین کە پێشوازی لە پێنیلۆپی ڕۆز و جۆزێف ئۆگست بوتیگیگ دەکەین بۆناو خێزانەکەمان".

 

چەیسن تویتەکەى بوتیگیگی دووبارەکردووەتەوە، بەڵام بە تەواوی ڕوون نییە کە منداڵەکان کەی لەدایکبوون.

لە سەرەتا لە مانگی ئابدا، ئەو دوو هاوبەشە هاوڕەگەزخوازە ڕایانگەیاند کە بوون بە دایک و باوک.

 

ئەوکات پیت لە تویتێکدا وتی، "بۆ ماوەیەک من و چەیسن ویستومانە خێزانەکەمان گەورە بکەین، ئێمە زۆر دڵخۆشین بەوەى ڕایبگەیەنین کە بووینەتە دایک و باوک! ئێمە سوپاسگوزاری ئەو خۆشەویستی و پشتیوانی و ڕێزگرتنەی ئێوەین بۆ تایبەتمەندیەکانمان."

 

ئەوان هیچ وردەکاریەکی زیاتریان دەربارەی پرۆسەکە ئاشکرا نەکرد.

 

پیت بوتیگیگ ساڵی 2020 و لە کابینەی جۆ بایدندا بووە یەکەم وەزیری هاوڕەگەزخواز کە بە ئاشکرا ڕاگەیەنراوە.

Image