گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی ڕەتی دەكاتەوە حەوت گەریلای كوشتبێت

2021.09.05 - 00:34
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی ڕەتی دەكاتەوە حەوت گەریلای كوشتبێت

ناس كورد-

پارتی دیموكراتی كوردستان بانگەشەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕەت دەكاتەوە كە حەوت گەریلایان لە دەڤەری خەلیفان كوشتبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارتی لە ڕوونكردنەوەیەكدا (5ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، ”ناوەندێکی سەر بە پەکەکە بە ناوی ھەپەگە لە راگەیاندراوێکدا ئیدیعای ئەوەی کردووە کە حەوت چەکداریان لە دەڤەری خەلیفان بەدەستی پارتی کوژراون!”

 

دەشڵێت، ”لێرەدا بەگشت لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو ئیدیعایە ھیچ بنەمایەکی نیە و دورە لە راستی و، مەبەستیان لە ناوھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە و پاساو ھێنانەوەیە بۆ کردەوە نا یاسایی و دەستدرێژیەکانیان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان.”


باسی لەوەشكردووە كە ”خەڵکی کوردستان دەپرسن و پێویستە پەکەکە وەڵامیان بداتەوە کە چەکدارانی پەکەکە چی دەکەن لە دەڤەری خەلیفان و ئیشیان چیە و پەیوەنییان بەو دەڤەرەوە چیە؟”



دوێنێ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوەکەدا وتی، "گروپێک لە هەڤاڵانمان پێکهاتوو لە حەوت گەریلا، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، لەلایەن چەکدارانی پەدەکەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و تەسفیە کراون."

 

دەشڵێت، چەکدارانی پەدەکە بە شیوازێکی نامەردانە بۆسەیان بۆ هەڤاڵانمان داناوە و حەوت هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردووە، ئەم کردەوە قیزەونە هیچ پەیوەندییەکی بە کوردایەتییەوە نییە."