ناس کورد-
هونەرمەندی میسری سۆمەییە خەشاب بەشێوازێکی جیاواز و بە جلوبەرگی بوکێنییەوە خۆشحاڵی خۆی بەگەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد دەربڕی، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆمەییە خەشاب لە تویتەری فەرمیی خۆی وێنەیەکی خۆی بە جلوبەرگی بوکێنییەوە بڵاوکردەوە و نوسیویەتی، "ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕێی بینینی یەکەم یاری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد بکەم، هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکەم وەک ئەوەی ڕۆژی هاوسەرگیریم بێت."
تویتەکەی خەشاب کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە هەوادارانی بۆیان نوسیوە، "پیرۆزە" هەر بۆیە دوای ماوەیەک تویتەکەی سڕییەوە.