گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’پیاوێک لە داخی دوو ژنەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا’’

2021.09.04 - 23:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’پیاوێک لە داخی دوو ژنەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا’’

ناس کورد- 

سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێک لە داخی دوو ژنەکەی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرسەلان یارئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) لە فەسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، " ڕۆژی هەینی 3ی ئەیلولی 2021، پیاوێکی خەڵکی گوندی بەرقوڕوی سەر بە شاری سنە بە ناوی مەسعود ئەحمەدی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "مەسعود ئەحمەدی تەمەنی 50 ساڵ بووە و  شەش مانگ پێش ئێستا ژنی دووەمی هێناوە، بەڵام لەو ماوەیەدا دوو ژنەکەی هێندە شەڕیان کردووە، ئەمیش لە داخی ئەواندا خۆی کوشتووە."