ناس کورد-
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون لەسەر هاوردەکردنى بەنزین و نەوتى سپى و بۆ ئەمساڵ لە مانگی هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوتی پێدەدرێت، دەشڵێت، ئەو نەیزانیوە چەند ساڵە کێشەی نەوتی ماڵان هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كه‌مال ئه‌تروشی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند "لە سەردانمدا بۆ بەغدا لەگەڵ وه‌زیری نەوتی عێراق باسمان لەوەكرد كە یارمەتی هەرێم بدرێت بۆ نەوتی سپی، چونکە ئەوەم بۆ ڕوون بووەوە كێشەیەكی چەندین ساڵە هەیە لە هەرێمی كوردستان كە كەمی و گرانی نەوتە، ئەمەش بۆ زۆربەی هاووڵاتیان و بە تایبەت گوندەكان دەبێتە كێشە، چونكه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌روو سه‌د دۆلار بۆ یه‌ك به‌رمیل و ڕە‌نگه بۆ خه‌ڵكێكی هه‌بوو ئاسایی بێت، به‌ڵام خه‌می من بۆ ئه‌وانه‌یه كه ڕە‌نگه له شوێنه دووره‌ده‌سته‌كان نه‌بوونی نه‌وت و گرانیی نرخه‌كه‌ی كێشه بۆ خه‌ڵك دروست بكات، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیاره‌تی منه كه وەک وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئەمە چارەسەر بکەم."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ وەزیری نەوتی عێراقم ڕوون كردەوە كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی كەشوهەواوە وەك ناوەڕاست و خوارووی عێراق نییە. میلله‌تی ئێمه له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ژین، لە كۆتاییدا وەزیری نەوتی عێراق بەڵێنی دا ئەوەش چارەسەر بکەن."
ڕوونیشیکردەوە، "بۆیە لە سەرەتای مانگی 10 دەست بە هێنانی نەوتی سپیش دەكەین، بۆ زانیاریی عێراق نەوتی سپی لە دەرەوە و لە وڵاتانی وەك قەتەر و كوەیت دەیكڕێت و هاوردەی دەكات، و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بودجه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نێت، بۆیە دەبێت ئێمەش بە هاوبەشی ئابووری و نرخ لەگەڵ عێراق ڕێك بخەینەوە و ڕێ لە گەندەڵی بگیرێت لەناو بازاڕی نەوتی سپی‌دا و بزانین پێویستیمان چه‌نده و ئه‌وله‌ویه‌تمان خه‌ڵكی هه‌ژار بێت و ئەو شوێنانەی دوورن و كەشوهەوا تێیدا ساردە وەك گوندەكان، ئەوان لەپێشترن بۆ وەرگرتنی نەوتی سپی."