گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

چارەنوسی موچە پاشەکەوتکراوەکان ئاشکرا کرا

2021.09.04 - 20:04
App store icon Play store icon Play store icon
چارەنوسی موچە پاشەکەوتکراوەکان ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، موچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانی هەرێم دەخرێتەسەر ئەو هەژمارە بانکیەی بڕیارە بۆیان دروست بکرێت و دەکرێت لەکاتی باشبوونی بارودۆخی دارایی بۆیان بگێڕدرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەبی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە بەرنامەی تاووتوێدا (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "وەک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دارایی هەرێم باسی لێکرد، هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران دەکەنەوە و دەکرێت ئەو موچە پاشەکەوتکراوانەی لای حکومەتن وەک قەرزێکە دەچێتە سەر هەژماری فەرمانبەران." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهۆی بارودۆخی داراییەوە پێدەچێت فەرمانبەران نەتوانن بەمزووانە پارەکە ڕابکێشن، بەڵام دەکرێت بتوانن پارەی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و زەریبەکانی پێبدەن.' 

 

نەبی باسی لەوەشکرد، "من لە ڕابردووشدا ئەو پێشنیازەم دایە حکومەت کە لەدوای دروستکردنی هەژماری بانکی 50%ی پارەی خزمەتگوزارییەکان فەرمانبەران لەو قەرزە بیدەن."