گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەناڵەکەی لاهور جەنگی داوای کۆبوونەوە لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

2021.09.04 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
کەناڵەکەی لاهور جەنگی داوای کۆبوونەوە لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

 

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری کەناڵی ئایپلەسی سەر بە لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، زانیاریی هەڵە لەبارەی کەناڵەکەوە دراوە بە بافڵ تاڵەبانی و دەستپێشخەری دەکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەناڵی ئایپڵەس (شەممە 4ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "لە ڕاگەیەنراوی دوێنێدا ئاماژەماندا بەوەی زانیاری هەڵە و شێوێندراو دراوە بە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بۆنمونە، مۆڵەتی كەناڵەكە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس،  لە ئایاری ئەمساڵ داوای پێشكێشكرد بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاروبارەكان بەڕێكاریی ئاسایی خۆیان دەڕۆشتن، لایێنی بەرپرس لە مۆڵەت وەزارەتی رۆشنبیرییە، لە كۆتایی هەیڤی ئایار وەزارەت رەزامەندی لەسەر مۆڵەتی كەناڵەكە و بەڕێوبەرەكەی دەربڕیوە و لاری نەبووە،  وەك رێكاری كارگێڕیی نوسراوی بۆ وەزارەتی نێوخۆ ناردوە تاوەكو ئەوان بەهەمانشێوە رەزامەندی دەرببڕن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێمە لە بەڕێوبەرێتیی دامەزراوەكە لەرێگەی پارێزەری دامەزراوە سەرقاڵیی كاروبارەكان بوین و چاوەڕێی فەرمانی كۆتایی بوین، بەڵام دۆخەكە لەپڕ گۆڕا هێز نێردرایە دامەزراوەكەمان، ئایپڵەس دەستپێشخەریی دەكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی (ی ن ك) بۆ راستكردنەوەی سەرجەم زانیارییەكان." 

 

No photo description available.