گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

بەڤیدیۆ؛ کچە یاریزانێک لە یاریدا گیان لەدەستدەدات

2021.09.04 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

لە پاڵەوانێتییەکی یاریی بۆکسێندا لە وڵاتی کەنەدا، کچە یاریزانێکی مەکسیکیی لاو کە تەنها سێ ساڵ بوو دەستی بە یاریکردن کردبوو بەهۆی لێدانێکی بەهێزەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کچە یاریزانەکە ناوی جیانێتی زاپاتایە و مەکسیکییە، لە پاڵەوانێتییەکدا لە وڵاتی کەنەدا لە میانەی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ماری پێرێرای کەنەدی، چەند لێدانێکی بەهێز بەر سەری دەکەوێت و دەکەوێت بە زەویدا. 

 

بەگوێرەی میدیا وەرزشییەکان، هەرچەندە بە خێرایی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ ئەو کچە یاریزانە کراوە و دواتر گه‌یاندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام نەتوانراوە ژیانی ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستداوە. 

 


زاپاتا هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە 20 ساڵ و ماوەی سێ ساڵ بوو دەستی بە یاریکردن کردبوو و هاوسەرەکەشی ڕاهێنەری بوو.