گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە پۆستەکە چی بووە

لەسەرپۆستێكی فەیسبوك مامۆستایەك فەسڵ كرا

2021.09.04 - 18:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەرپۆستێكی فەیسبوك مامۆستایەك فەسڵ كرا

ناس کورد- 

دەستەی كارگیڕیی یەكێك لە قوتابخانەكانی شاری نانسی فەرەنسا، بڕیاریدا مامۆستایەك لە كارەكەی فەسڵ بكات چونكە لە پۆستێكی فەیسبوكدا ستایشی بزوتنەوەی تالیبانی كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی "لو فيگارو" ی فەرەنسی كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی ئەیلولی 2021) مامۆستاكە پسپۆڕییەكەی بیركارییە و لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو تالیبانی بە "بزوتنەوەیەكی خاوەن باوەڕ و ئازایەتییەكی بێسنور" ناوبردووە، ئەمەش كراوەتە بەڵگە بۆ سزادانی و دوورخستنەوەی، وێنەیەكی پۆستەكەش دراوەتە داواكاری گشتی نانسی بۆ كردنەوەی دۆسییە بەتۆمەتی پاڵپشتیكردنی تیرۆر.

 

تالیبان لە لیستی تیرۆری فەرەنسادایە و هەركەس پشتگیری هێز و لایەنەكانی لیستەكە بكات لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، ئەگەر هەیە سزای پێبژاردنی 100 هەزار دۆلار یان زیندانیكردنی 7 ساڵ بیگرێتەوە.