ناس كورد- ئەحمەد مستەفا
كۆمه‌ڵ ڕایدەگەیەنێت، لیستى براوه تا ئێسا ده‌رفه‌تى فه‌رمى نه‌ڕه‌خساندووه بۆ به‌شدارى كۆمه‌ڵ له كابینه‌ى نۆ، بە "پیلانی پارتی"شی دەزانن دژ بە حزبەکەیان.
ئه‌ندامێکى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان بۆ ناس کورد لەو بارەیە دوا.
كامه‌ران بابانزاده، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان به ناس كورد-ى ڕاگەیاند: "پارتى وه‌ك لیستى براوه تا ئێستا ده‌رفه‌تى نه‌ڕه‌خساندووه بۆ كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئیسلامى، ئه‌ته‌كێتى ئه‌م جۆره داواكردنهش به كۆبونه‌وه‌ى فه‌رمى ده‌بێت بۆ به‌شداریپێكردن له حكومه‌ت، تا پێگه و ڕۆڵى كۆمه‌ڵ دیاربێت له‌سه‌ر شه‌راكه‌تێكى ڕاسته‌قینه، چونكه له ڕابردوودا ئه‌زمونێكى خراپمان هه‌یه".
ده‌رباره‌ى قسه‌كانى وته‌بێژى پارتى له كۆنگره ڕۆژنامهوانییهكهى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیدا ده‌رباره‌ى به‌شدارى كومه‌ڵ له كابینه‌ى نۆ، بابانزاده وتى: "ئه‌م شێوازه داواكردنهى پارتى له ڕێگه‌ى میدیاكانه‌وه یان ته‌له‌فۆنه‌وه شێوازێكى ئیستفزازكهرانهیه، كۆمه‌ڵ پێوسته خۆى یه‌كلابكاته‌وه و چاوه‌ڕوانى ئه‌و شێواز و داوایه‌ی پارتى نه‌كات".
بەڕای ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی کۆمەڵ، نابێت حزبەکەیان لە لایەن پارتییەوە بکرێت بە ئۆپۆزسیۆن، یان به په‌راوێزه‌وه به‌شدارى حكومه‌تى پێبكات، "كۆمه‌ڵ خاوه‌ن بڕیار و هه‌ڵوێستى خۆیه‌تى و پارتى نه‌خشه‌ى بۆ دانانێت و ئه‌وه ئه‌ركى پارتى نییه، به‌ڵام ئه‌ركى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵه به‌زوترین كات وه‌ڵامى هه‌بێت بۆ ئه‌و پیلانه‌ى پارتى".
"كۆمه‌ڵى ئیسلامى ویستى هه‌یه له داهاتوودا هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆران بێت، ئه‌ویش به‌پێى هاوبه‌شى زۆر پرس كه له رابردوودا پێكه‌وه هه‌نگاومان بۆ ناون، ئه‌م داوایه لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرین پێكه‌وه بین". كامه‌ران بابانزاده وا دەڵێت.