گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

2021.09.04 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی خانەنشینیی پلە تایبەتەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو لێدوان و زانیارییانەی بەناوی "سەرچاوە" بڵاودەکرێنەوە ناڕاستن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

ماوەیەكە هەندێك پەیج و كەسانی نابەرپرس، بەناوی "سەرچاوە"یەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە، لێدوان و زانیاری ناڕاست لەسەر خانەنشینی (پلە تایبەتە) بەڕێزەكان بڵاو دەكەنەوە. 

 

بە پێویستی دەزانین لای هەمووان ڕوون و ئاشكرا بێت، كە وەزارەتی دارایی و ئابوری دوورە لەوەی كە زانیاری لەسەر خانەنشینانی پلە تایبەت لە پەیجە بێ ناسنامەكانەوە بڵاو بكاتەوە. دیارە ئەو پەیجانەی كە زانیاری ناڕاستی لەو جۆرە بڵاو دەكەنەوە، جگە لە مەرامی سیاسی و چەواشەكاری هیچ ئامانجێكی دیكەیان نییە.