گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگرەوە چییە؟

بەغدا چارەسەرێكی نوێ بۆ كێشەكانی وزە و ئابووری دەخاتەڕوو

2021.09.04 - 15:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا چارەسەرێكی نوێ بۆ كێشەكانی وزە و ئابووری دەخاتەڕوو

ناس كورد-
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق پێشنیاز دەكات حكومەت پشت بە وزەی خۆر ببەستێت بۆ گۆڕینی سروشتی ئابووری عێراق لە ڕیشەوە و بەراوردی دەكات بە ئەڵمانیا كە دوو هێندەو نیوی كارەبای عێراق لە تیشكی خۆر بەرهەم دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلاوی لە وتارێكی هاوبەشدا لەگەڵ فاتیح بیرۆڵی بەرێوەبەری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی لە گاردیان كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە (4ی ئەیلولی 2021) باس لەوە دەكات لە ساڵی 2020 ئاستەكانی هەژاری لەعێراق دوو هێندە بەرز بوونەتەوە بەهۆی دابەزینی داهاتەوە.

 

عەلی عەلاوی پێشنیازی ئەوەشی كردووە عێراق وزەی خۆر بكاتە سەرچاوەی وزە بۆ گۆڕینی ئابوورییەكەی لەڕەگ و ڕیشەوە، بەوپێیەی ئیمكاناتی زۆری هەیە لەم بوارە و بەرهەمهێنانی نەوت و گازیش 40%ی كۆی دەرهاویشتە گازییە زیانبەخشەكان دروست دەكات لە ئاسماندا.

 

بەگوێرەی ئامارەكانی عەلاوی، لەماوەی حەوت ساڵدا عێراق 120 ملیار دۆلاری كردووەتە خەرجی بەرهەمهێنانی كارەباوە، بەڵام لە حاڵەتی وەبەرهێنانی هەر ملیۆنێك دۆلاریش بۆ وزەی خۆ ئەوە 30 هەلی كار دەڕەخسێنێت و ئەمەش بۆ عێراق بەكەڵكە.

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزیری دارایی، خراپترین پێگەی عێراق 60% راستەوخۆ تیشكی خۆری پێدەگات، ئەمەش زۆر زیاترە لە ئەڵمانیا كە وێستگەكانی بە تیشكی خۆر دوو هێندە و نیوی بڕی كارەبای لە بڕی بەرهەمهاتووی كارەبای عێراق بەرهەم دەهێنن.