ناس کورد-
کارگەی ئالیکی کاروان لە سلێمانی بەهۆی "هه‌بونی بڕێكی زۆر ئالیكی كه‌ڕواوی" داخرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (4ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی ئالیكی كاروان داده‌خات.
دەشڵێت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راپۆرتی رۆژانه‌ی خۆیاندا لیژنه‌ی كشتوكاڵی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ لیژنه‌ی باڵایان نوسیوه هاتوه؛ به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی بڕێكی زۆر ئالیكی كه‌ڕواوی تێكه‌ڵ بونی پاشه‌ڕۆ و پاشماوه‌ی ئاژه‌ڵ له‌كاتی ئاماده‌كردنی ئالیكی ئاژه‌ڵه‌كان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی ئالیكی كاروانی داخست."
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه "له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دۆ تۆن ئالیكی نه‌شیاودا گیراوه كه خاوه‌ن شوێنه‌كه به‌نیازبوه به‌سه خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كاندا ساغی بكاته‌وه."
لای خۆشیه‌وه فریا عوسمان، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌به‌ر هه‌بونی كه‌ڕو له‌ناو ئالیكهكهدا كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی ژه‌هر و نه‌خۆشی و ئه‌مه‌ش رێگه‌پێنه‌دراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌كه داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.