گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سزاکە مەدەن’’

بۆ ئەو هاوڵاتیانەی‌ سزای‌ نەبەستنى پێوەری‌ ئاویان بۆ هاتووەتەوە

2021.09.04 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ ئەو هاوڵاتیانەی‌ سزای‌ نەبەستنى پێوەری‌ ئاویان بۆ هاتووەتەوە

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کە سزای نەبەستنی پێوەری ئاویان بۆ هاتووەتەوە "سزاکە نەدەن چونکە پاڵپشت نییە بە یاسا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی‌، ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (4ی ئەیلولی 2021) دەڵێت، "سزای‌ نەبەستنی‌ پێوەری‌ ئاو پاڵپشتە بە ڕێنمایی‌ ژمارە (1)ی‌ ساڵی‌ (2018)، کە ئەویش پشتی‌ بە ماددەیەکی‌ یاسایی‌ بەستووە کە بریتیە لە بڕگەی‌ (سێیەم)ی‌ ماددەی‌ (حەوتەم)ی‌ یاسای‌ ژمارە (12)ی‌ ساڵی‌ (2010)ی‌ تایبەت بە هەیکەلی‌ وەزارەتی‌ شارەوانی‌، کە یاسایەکی‌ گشتیەو بەهیچ جۆرێک ناچێتە بواری‌ بابەتی‌ سەرپیچییەکان، لە بەرانبەردا پەرلەمانی‌ کوردستان بە ژمارە (4)ی‌ ساڵی‌ (2021)، یاسای‌ پاراستنی‌ پڕۆژەو تۆڕەکانی‌ ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی‌ کوردستانی‌ دەکردووە کە یاسایەکی‌ تایبەتمەندە بە سەرپێچییەکان و هەموو کەلێنەکانی‌ ئەو بوارەی‌ پڕکردووتەوە، هەروەها لەکاتی‌ گفتوگۆی‌ یاساکەدا، ژمارەیەکى زۆر لە ئەندامانى پەرلەمان هاوڕابوون لەسەر لابردنی‌ ماددەی‌ پەیوەست بە پێوەری‌ ئاوو سزایەکانى، هەربۆیە پێوەرى ئاوو سزایەکانى نەبوویە بەشێکە لە یاساکە، ئەوەش بەهۆی‌ خراپی‌ پرۆسەکەو کەم‌و کورتییەکانی‌‌و نەگونجانی‌ لەگەڵ دۆخی‌ خراپی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ هاووڵاتیان لە ژمارەیەک شارو شارۆچکە."

 

دەشڵێت، "هەربۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەم سزای‌ نەبەستنی‌ پێوەری‌ ئاو نەدەن، چونکە سزاکە پاڵپشت نییە بە یاسا، بێجگە لەو تێبینی‌‌و کەم‌و کورتیانەى لە پرۆسەکەدا هەیە، تا ئەو کاتەی‌ حکومەت یاسای‌ ژمارە (4)ی‌ ساڵی‌ (2021) جێبەجێ دەکات کە یاسایەکە تازە دەرچووەو پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ڕێنمایی‌ نوێی‌ بۆ دەربکەن بۆ جێبەجێکردنى، هەروەها لە کاتى دەرکردنى ڕێنماییشدا پێویستە ڕەچاوی‌ تێبینی‌‌و کەم‌و کورتیەکانی‌ پێوەرەکە و سکاڵاى هاووڵاتیان بکرێت، هەروەها ڕەچاوى دۆخی‌ خراپی‌ ئاوی‌ خواردنەوەی‌ ژمارەیەک شارو شارۆچکە بکرێت."

 

عومەر گوڵپی داواش لە "سەرۆکایەتی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران‌و وەزارەتی‌ شارەوانی‌‌و گەشت‌و گوزار دەکەم کارکردن بە ڕێنماییەکە ڕاگرن‌و سزای‌ هیچ هاووڵاتیان نەدەن و لە برى ئەوە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێرن بە وەڵامدانەوەى کێشەو گرفتەکانى هاووڵاتیان لە دابینکرنى ئاوى خواردنەوەو چاککردنى گرفتە یاسایى و تەکنیکیەکانى پێوەرەکە."