ناس کورد-
بانکی ناوەندیی عێراقی ڕوونکردنەوەى دا لە هۆکاری گۆڕانکاریی لە نرخی دۆلاردا و هاوکات ئەو ڕێکارانەی ئاشکرا کرد کە لەڕێگەیەوە دۆلار دەفرۆشرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئیحسان شەمران ئەلیەسیری، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراقییە (3ی ئەیلولی 2021) وتی، گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار هەنگاوێکی دیراسەکراوە و لەلایەن وەزارەتی دارایی (دەسەڵاتی دارایی) و بانکی ناوەندی (دەسەڵاتی نەختینەیی) و چەند لایەنێکی نێودەوڵەتی پەیوەندیدارەوە دراوە."
وتیشی، نرخی جێگیریی دۆلارێک هەزار و 450 دینارە، بانکی ناوەندیش بە هەزار و 460 دینار دەیفرۆشێت بە بانکەکان و ئەوانیش بە هەزار و 470 دینار دەیفرۆشنەوە بە خەڵکی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە "گۆڕانکاری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا بەهۆی کێشەیەکی هەنووکەیی داراییەوە نییە."
وتیشی، "زیادبوونی بودجە بەهۆی باشبوونی نرخی نەوتەوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی دارایی" و پێی وایە "تا کۆتایی ساڵ یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەموکوڕییە چونکە زۆر گەورەیە".