گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین توێژینەوە لەبارەی كاریگەریی ڤاكسینەكان بڵاوكرایەوە

2021.09.03 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین توێژینەوە لەبارەی كاریگەریی ڤاكسینەكان بڵاوكرایەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد، ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا لێكەوتە درێژخایەتەكانی ڤایرۆسەكە كەمتر دەكەنەوە كە لەگەڵ هەندێك كەسدا بەردەوام دەبن بۆ ماوەی چەند مانگ لە پاش توشبوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی BBCی بەریتانی كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی ئەیلولی 2021)، توێژینەوەیەكی زانكۆی "كینگەر كۆلیدج" لە لەندەن ئەوەی ئاشكرا كردووە كە سەرباری ئەوەی وەرگرانی ڤاكسین توشی كۆرۆنا دەبن، بەڵام ئەگەری توشبوونیان بە لێكەوتەی درێژخایەن بەرێژەی 50% كەمترە بەراورد بە خەڵكانی نەكوتراو.

 

توێژەرەكان ئەم داتایانەیان لە 1.2 ملیۆن كەس كۆكردووەتەوە كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە لەرێگەی ئەپلیكەیشنی «Zoe Covid Study» و لە تەموزی 2021 وەرگرتنی زانیاری بەرتوێژەكان لە بەریتانیا بۆ ئەم مەبەستە كۆتاییهاتووە.

 

لەلایەكیترەوە هەندێك لە توێژینەوە زانستییەكانی ئەمەریكا ئەوەیان یەكلایی كردەوە كە پێكوتەی ڤایزەر بەرێژەی 80% توانای بەرەنگاربوونەوەی نەوە نوێكانی كۆرۆنایان هەیە و ئەو هەوكردنەی دیواری دڵیش كە باس دەكرێت 150 حاڵەت بووە لە ملیۆنێك كەس.