گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ ئەو کەسەی کە دەڵێن ’’گۆڤەندە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.09.02 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ ئەو کەسەی کە دەڵێن ’’گۆڤەندە’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

 

دۆسیەى ناچارکردنى ژمارەیەک کچ و کوڕ بە "داوای لێبوردن و قاچ ماچ کردن پەشیمانکردنەوەیان" بۆ کەسێک بەناوی "گۆڤەند" کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و لەدوای بڵوبوونەوەی وێنەی کەسێکیش کە دەوترێت گۆڤەندە، ئەو کەسە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "من ناوم ئیسماعیلە و ئەو کارانەم نەکردووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڤیدیۆکاندا کە بەشێوەیەکى خێرا و بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە چەند کچێک بەبێ شاردنەوەى روخسارى خۆیان و بە ئاشکرا دەردەکەون کە داواى لێبوردن لەکەسێک بەناوى "گۆڤەند" دەکەن تا ڤیدیۆ و وێنە تایبەتییەکانیان بسڕێتەوە کە لەبڵاویکردوەتەوە.  

 

لەدوای دروستبوونی مشتومڕ لەسەر ئەو ڤیدیۆیانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کەسێک بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەو کەسە "گۆڤەندە". 

 

لەدوای ئەوەش ئەو کەسە لە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و لە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت، "چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی منیان داناوە کە گوایە من گۆڤەندم کە سوکایەتی بە خەڵک دەکات و وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی خەڵک بلاودەکاتەوە." 

 

ئاماژە بەوەش دەکات، "من هیچ پەیوەندییەکم بەو کارانەوە نییە، ئەو وێنانەش لە سۆشیاڵ میدیا تایبەتەکانی خۆمەوە بردراون، بۆیە بەناچاری سەرجەمیانم داخستووە." 

 

پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکان بەفەرمى هێشتا هیچ شتێکیان لەبارەى ئەو دۆسیەیەوە بڵاونەکردووەتەوە و چاوەڕوانى سکاڵان بۆ ئەوەى لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێبکەن.  

  

بەپێی شێوەزارى قسەکردنى قوربانییەکان لە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت کە لەسنورى پارێزگاى هەولێردان، دەستەى مافى مرۆڤیش جەختدەکاتەوە کە ئەو دۆسیەیە تەنها لەسنورى ئەو پارێزگایەدایە.  

  

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە (2 ى ئەیلولى  2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند "تائێستا هیچ کەسێک نەهاتووە سکاڵا لەو کەسانە تۆمار بکات تا پۆلیس بە کارى خۆى هەستێت".  

  

بەڵام سەرچاوەیەکى دادوەرى ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، ئەو دۆسیەیە پێویستى بە سکاڵا ناکات تا بەدواداچوونى بۆ بکرێت، چونکە بەڵگەکان لەبەردەستن.  

  

سەرچاوەکە باسى لەوەکرد، یەکێک لە قوربانییەکانى ئەو دۆسیەیە، منداڵى پارێزەرێکە لە هەولێر و پێویستە دەزگا ئەمنییەکان و دادگا لەسەر ئەو پرسە کار بکەن، چونکە ئەوە ئیشى ئەوانە.  

  

ئەو کوڕەى خۆى بەناوى "گۆڤەند" ناساندووە پاساوى کارەکەى بۆ گەڕاندووەتەوە کە ئەو کەسانە خەڵکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "هەڵخەڵەتاندووە"، قوربانییەکانیش لە قسەکانیاندا پەشیمانى لەکارەکانیان دەردەبڕن، بەڵام بەپێی یاسا هەر دۆسیەیەکى لەو شێوەیە دەبێت لەڕێگەى یاساوە یەکلایی بکرێتەوە.  

  

سلێمان موحسین بەڕێوبەرى گشتى پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤى هەرێم، بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند "بەپێى بە دواداچونەکانى ئێمە چوار کچ و کوڕێک ناچار بە تۆمار کردنى ڤیدیۆى پەشیمانى کراون لە لایەن ئەو کەسانەوە".  

  

سلێمان موحسین ئەوەشى وت، تەمەنى ئەو کوڕ و کچانە لە نێوان (18 - 25) ساڵیدایە. ئاماژەى بەوەشکرد، ئەم بابەتە تائێستا هەر لە سنورى هەولێردا هەیە.