گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕێکاری کرداری لەدژی کلیپی 7 جێبەجێ کرا

2021.09.02 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکاری کرداری لەدژی  کلیپی 7  جێبەجێ کرا

ناس کورد- 

 

لەدوای قەدەغەکردنی پەخشکردنی ڤیدیۆکلیپی "7" لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە، ئەمڕۆ کلیپەکە لە یوتیوب سڕدرایەوە و بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوە و پەخشکردنیش لە وەزارەتەکە دەڵێت، هەر ڤیدیۆکلیپێک لەگەڵ ئایین و ئادابی کۆمەڵگە یەکنەگرێتەوە دەیسڕنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کلیپی "7" کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن گەنجێکی شاری سلێمانی بەناوی "توانا سەعید" بڵاوکراوەتەوە، کاردانەوە و ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە، بەوەی کە لەگەڵ ئادابی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردی یەکناگرێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی ڕۆشنبیری بڵاوکردنەوەی کلیپەکەی لە میدیاکان قەدەغە کرد. 

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" لەدوای نوسراوەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021، ڤیدیۆ کلیپەکە لە یوتیوبی توانا سەعید سڕدراوەتەوە، بەڵام جارێکیتر هەر ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە. 

 

لەوبارەیەوە شیروان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "بڵاوکردنەوەی ئەو ڤیدیۆ کلیپە قەدەغەیە و هەر میدیایەکیش بڵاوی بکاتەوە توشی سزا دەبێت و پێشی دەسڕدرێتەوە." 

 

وتیشی، "لە داهاتووشدا هەر بابەت و بەرنامە و کلیپێک بڵاوبکرێتەوە و ئەگەر لەگەڵ بنەماکانی کۆمەڵگە یەکنەگرێتەوە دەسڕدرێتەوە و ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی نادەین." 

 

ئەگەرچی کلیپەکە ڕەخنەی زۆری لێگیرە، بڵام لەگەڵ ئەوەشدا کلیپەکە لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا نیو ملیۆن بینەری هەبوو.