گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕوونکردنەوەیەک لە زێرەڤانییەوە لەبارەی کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان

2021.09.02 - 19:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە زێرەڤانییەوە لەبارەی کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان

ناس کورد-

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داوای هیچ ئەفسەرێکیان بەو پلەیە یان هەر پلەیەکی دیکە سەبارەت بەو کەیسە نەکراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی (پێنجشەممە 2ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "دوێنێ چوارشەممە کەسێک بەناوی پارێزەری کەیسی کوژرانی جوانڕۆی باڵەبان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گوایە تۆمەتباری کەیسەکە ئەفسەرێکی زێرەڤانییە بە پلەی عەقید و دەزگا ئەمنییەکان ئامادە نین دەستگیری بکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە،، لێرەوە بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین کە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی پارێزەرێکی سەرسەختی یاسایە و بەهیچ شێوەیەک لەلایەن دادگا و دەزگا پەیوەندیدارەکانی دیکەوە داوای هیچ ئەفسەرێکی ئێمە بەو پلەیە یان هەر پلەیەکی دیکە سەبارەت بەو کەیسە نەکراوە بۆ ئەوەی لەبەردەم یاسا ئامادە بێت." 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەرکاتێکیش داوایەکی وا هەبێت بێ دواخستن جێبەجێ دەکرێ هەروەک لە پێشووتردا چەندین حاڵەتی داواکاری دادگا هەبووە و لەلایەن فەرمانگەی یاسایی زێرەڤانییەوە بە ڕێوشوێنی یاسایی و سەربازی، داواکراو ڕەوانەی دادگا کراوە ئیجرائاتی پێویست وەرگیراوە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: زانیارى لەسەر بکوژانى جوانڕۆى باڵەبان ئاشکراکرا