گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوای 10 ساڵ قەزافی لە رێگەی گۆڕەكەیەوە دەگەڕێتەوە

2021.09.02 - 17:12
App store icon Play store icon Play store icon
دوای 10 ساڵ قەزافی لە رێگەی گۆڕەكەیەوە دەگەڕێتەوە

ناس کورد-

فەرماندەی یەكێك لە میلیشیا لیبییەكان ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئاشكراكردنی شوێنی گۆڕی موعەمەری قەزافی هاوكات لەگەڵ ئاهەنگگیڕانی لایەنگرانی بۆ ساڵیادی پەنجاو دووهەمینی شۆڕشی ئەیلولی لییبا كە رژێمی پێشووی هێنایە سەر تەخت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەلاح بادی فەرماندەی لیوای صمودی لیبی كە یەكێكە لەمیلیشیا چەكدارەكان و بەشداریی لە ناشتنی سەرۆكی پێشووی وڵاتو موعتەسەمی كوڕی كردووە بە نهێنی، ڕایگەیاند ئامادەیە جێگا شاراوەكەی ئاشكرا بكات ئەگەر رێككەوتنێك لەگەڵ سەرۆك هۆزەكانی لیبیا لەوبارەیەوە بێتە كایەوە.

 

بادی لە كڵەب هاوس ئەوەشی ئاشكراكردووە ئەوانەی لەپاش 2 ئۆكتۆبەری 2011 تەرمی موعەمەر قەزافی و كوڕەكەیان ئەسپەردە كردووە گروپێك خەڵك بوون و ئەوانیش ئاگادارن، شوێنەكەش لە ناو بیابانی لیبیادایە و چەكدارە پاسەوانەكان ئاراستەكەیان نەزانیوە. 

 

ئەم پێشهاتانەش لە كاتێكدایە كە هەندێك لەشارەكانی باشوور هێشتا لایەنگری رژێمی قەزافین و سكاڵایەكی یاساییش تۆماركراوە لە بەنغازی بۆ ئاشكراكردنی جێگای ناشتنی و سەیفولئیسلامی كوڕە گەورەشی رایگەیاندووە بەتەمای خۆ كاندید كردنە بۆ سەرۆكایەتی وڵات لە هەڵبژاردن. 

 

موعەمەر قەزافی یەكێك لە بەناوبانگترین دیكتاتۆرەكانی عەرەب و سەرۆكی لیبیا بوو كە لە شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی لە 2011 رژێمەكەی ڕووخا و خۆی و كورێكی لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداریدا كوژران.