ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری ناحیەی پیرەمەگرون چوار برا گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیشیان برینداربوون، ناس کورد زانیویەتی، کوڕەکان تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 17 ساڵیدایە و دایک و باوکیشیان تەندروستییان ناجێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی، قادر فه‌قێ ڕه‌سوڵ، لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون ڕایگەیاند، "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خێزانێك كه گه‌شتیاری عه‌ره‌بن و دانیشتووی شاری كه‌ركوكن، به‌مه‌به‌ستی گه‌شت ڕویان له‌دوكان كردووه، بەڵام له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پیره‌مه‌گرون و نزیك قه‌ڵای سوسێ به‌ئاراسته‌ی دوكان، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه، هه‌ر چوار كوڕی خێزانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌دواوه دانیشتون، دایك و باوكه‌كه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون."
ئاماژە بەوەشکراوە، "به‌وته‌ی شایه‌تحاڵانی ڕووداوه‌كه، له‌شوێنی ڕووداوه‌كه دووان له‌كوڕه‌كانی ئه‌و خێزانه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌كێكیان سه‌ری له‌لاشه‌ی جیابووه‌ته‌وه و دووانی دیكه‌شیان له‌نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون گیانیان له‌ده‌ستداوه."
ناس کورد زانیویەتی، ئەو چوار برایەی گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان، 13، 14، 15 و 17 ساڵ بوون و دایک و باوکیشیان بریندارن و تەندروستییان ناجێگیرە.
لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون ئەوەشی وتووە، "هۆكاری ڕووداوه‌كه بۆ تیژڕه‌وی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه كاتێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه هه‌وڵیداوه خۆی كۆنترۆڵ بكات، 73 مه‌تر برێكی گرتووه و خۆی بۆ نه‌گیراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجامیش توشی وه‌رگه‌ڕان بووه".