ناس کورد-
وەزارەتى کارەبا بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی کارەبا بە نانەواخانە و سەمونخانەکان دابەزێنێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بڕیارێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، وەزارەتی کارەبا لە پێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و ڕێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی نان، بڕیاریدا نرخی فرۆشتنی کارەبا بە نانەواخانە و سەمونخانەکان بە رێژەی %20 دابەزێنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە سەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.